بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری شێخ ئەحمەد حەمە كەریم، د. هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لە شارەزوور، بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو (عەینە حاجی عەلی ئەمین ) هاوسەری خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە یونس.
لە میانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە نزیكەوە پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە كوڕانی لالە سەرحەد و خزمانی رۆغزایی جاف و بنەماڵە سەربەرز و تێكۆشەرەكەیان كە نموونەیەكی هەرەباڵان لە خەبات و تێكۆشاندا و هیواشی خواست ئەمە دواخەمی خانەوادە سەربەرزەكەیان بێت و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەكیان ببەخشێت.