تەرمی گەنجێک لە خانویەکی تەواو نەکراودا دۆزرایەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9 لە بوونی تەرمێک لە خانویەکی تەواو نەکراودا ئاگادارکراوەتەوە و پۆلیس دەڵێت ئاسەواری پەت بە ملیەوە دیار بووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” تەرمی گەنجێک گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی پاشان بۆ گرتنەبەری ڕێ و شوێنی یاسایی زیاتر تەرمەکەی هەواڵەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا تا هەردوو ئەنجامەکە بەراورد بکرێت و یەکلایی بێتەوە کە ڕوداوەکە خۆکوژی بووە یان تاوانکاری”.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند، ” گەنجەکە ناوی ( ه،ت،س ) لە ڕەگەزی نێرە، لەدایک بووی ساڵی 2001 پیشەی خوێندکارە و دانیشتوی ڕانیەیە لە گەڕەکی ڕاپەڕین، تەرمەکەی لەناو بینایەکی تەواو نەکراو لە ڕانیە گەڕەکی قولـلە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە پاشان گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە”.

لە ڕوداوێکی دیکەی مردندا دوێنێ 26ی کانونی یەکەم، مێرد منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ کە باوکی غەسالەی جیاکردنەوەی چەو و لمی هەبوو، بە بارهەڵگرێکەوە کەوتووەتە ناو زێی بچوک و گیانی لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەكەمین لیستی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی بانكی (TBI) كرا. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە و لە شاری كوت دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی…
Total
0
Share