عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، عێراق زۆرترین بڕی یەدەگی زێڕی هەیە کە دەگاتە 162 تۆن.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانکی ناوەندی بە شێوەیەکی چڕ چاودێری جوڵەی زێڕ و دراوەکان دەکات، جۆرێک لە سیاسەتی هەمەڕەنگی گرتووەتە بەر، وەک ئامادەییەک بۆ هەر جۆرە مەترسییەک لەسەر دراوێک.
وتیشی، لەم ساڵانەی رابردوودا کڕینی زێڕمان بەرزکردووەتەوە و بەردەوامیشین لە سەری بە شێوەیەک تا ئێستا بڕی 162 تۆن یەدەگی زێڕمان هەیە.
جەختیشیکردەوە، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین بڕی یەدەگی زێڕیان هەیە عێراق لە پلەی چوارەمدایە.