نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆدەبێتەوە

ئاڵای روسیا و ئەمریکا

ستێڤ وێتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕە جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ستێڤ وێتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تایبەت بە کاروباری ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست سەردانی روسیا بکات.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەدرێژەی سەردانەکەیدا وێتکۆف لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە و دەربارەی چەند تەوەرێکی تایبەت گفتووگۆ دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، تەوەری سەرەکی گفتووگۆکەیان دەربارەی پرسی وەستاندنی جەنگی ئۆکرانیا و روسیا دەبێت، هەروەها هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان روسیا و ئەمریکا بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

هاوکات، سەردانەکەی نوێنەری ترەمپ لە کاتێکدایە، کە ترەمپ دوای ئەوەی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا کۆمەڵێک بەڵێنی بە هاوڵاتییان دا، یەکێک لەوانەش کارکردن بوو بۆ وەستاندنی جەنگی ئۆکرانیا و روسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share