رووداوێکی هاتوچۆ شەش قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو  کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان چەند ئۆتۆمبێلێک شەش کەس بوونە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لەسەر شەقامی سەرەکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە روویداوە، بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە بریندارەکان بەرەو نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و تیمەکانی هاتوچۆش دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوەکانیان لە چۆنییەتی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەگەر مانگی دوو قوتابخانەکان نەکرێنەوە دوادەکەوێت بۆ مانگی سێ

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی کردووە لە سەرەتای مانگی شوباتدا، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: تۆڕێكی رووناكیی مۆدێرن بۆ بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دانراوە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆڕێكی رووناكیی مۆدێرن بۆ بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دانراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای…
Total
0
Share