سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “دیواری راگری شەقامی سەرەکیی شاڕێی پێشمەرگە نۆژەندەکرێتەوە”.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “بەسەرپەرشتیی تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی دیواری راگری شەقامی سەرەکیی سلێمانی -تاسڵوجە کە ناسراوە بە شاڕێی پێشمەرگە”.
باس لەوەشدەکات، “بەهۆی خواربوونی دیوارەکە مەترسیی رووخان و داڕمانی هەبوو بۆیە تیمەکان هەستان بە دروستکردنەوەی بە دیزاینێکی نوێ کە سیمایەکی جوان بە شەقامەکە ببەخشێت”.
