ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نزمبووەوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
هاوکات، دابەزینی بەهای دۆلار لەکاتێکدایە، کە سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، هەربۆیە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار 250 دینار نزمبووەتەوە.
لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.