بازاڕی ئاڵوگۆڕە جیهانییەكان بۆ بەرهەمەكانی نەوت، زێر و دراوەكان ئەمڕۆ دووشەممە جێگری بوونێكی كاتیی نەوت و زێری تێدا خرایەڕوو.
بەپێی داتاكانی بازاڕی ئاڵوگۆڕە جیهانییەكان بۆ بەرهەمەكانی نەوت، زێر و دراوەكان، نرخی نەوت و زێڕ بەراورد بە رۆژانی رابردوو بۆ ئەمڕۆ جێگیربوونێكی كاتیی بەخۆیەوە بینییەوە و نرخی یەك ئۆنەسە زێڕ بەرانبەرە بە دوو هەزار و 913 دۆلارە.
هەروەها، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 70 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەم جێگیربوونەی نرخی نەوت و زێڕ بۆ چەند فاكتەرێكی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە كە گرنگترینیان وتار و بڕیارەكانی ئەم دوواییەی سەرۆكی ئەمریكا و هێوركردنەوەی جەنگی روسیا-ئۆكرانیا و بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپیك پڵسە.