دانوستانەکانی ئاشتی لە تورکیا دەستپێدەکەنەوە

ئاڵای روسیا و ئۆكرانیا

بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئۆکرانیان و روسیا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا بەڕێوەبچێت.

ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە دانوستانەکانی ئەمڕۆ سەرنج دەخەنە سەر گەڕانەوەی دیلەکانی جەنگ و منداڵە رفێندراوەکانی ئۆکرانیا، جەخت لە کۆبوونەوەیەک لە ئاستی سەرۆکایەتیی هەردوو وڵات دەکاتەوە.

لای خۆیەوە، دیمتری بیسکۆف وتەبێژی کرملین رایگەیاند، هەوڵی جدییان پێویستە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی…
Total
0
Share