دیلان غەفور: هەر خێزانێکی کەرکوک 50 لیتر نەوتی پێدەدرێت

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “هەر خێزانێکی کەرکوک بڕی 50 لیتر نەوتی پێدەدرێت”.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە سەردانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوت، توانیمان رەزامەندی وەربگرین بۆ پێدانی 50 لیتر نەوتی دیکە بۆ هەر خێزانێکی پارێزگای کەرکوک سەرباری پشکی خۆیان”.

وتیشی، “هەروەها داوای زیادکردنی پشکی بەنزینی بەنزینخانەکان و گاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبامان کرد”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share