لەبارەی کەمبوونەوەی غازی ماڵانەوە زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت

ماوەی چەند هەفتەیەکە دەستخستنی غازی ماڵان بۆ هاوڵاتییان سەخت بووە و غازفرۆشێکیش دەڵێت، هاوڵاتییان پەنا دەبەنە بەر بەنزینخانەکان بۆ دەستخستنی غاز.

بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە غازفرۆشێکەوە دەستیکەوتووە، لەم سێ ساڵەی دواییدا، غازی ماڵان بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و هاوڵاتییان ناتوانن بەئاسانی بەدەستیبهێنن.

ئەو غازفرۆشە دەڵێت، بەشێکی زۆری هاوڵاتییان لەم ماوەیەدا ناچاربوون لە بەنزینخانەکانەوە غاز بکڕن؛ لە بەنزینخانەکانیش پڕکردنی هەر غازێک، نزیکەی 16 هەزار و 800 دینار لەسەر هاوڵاتییان دەکەوێت، لەکاتێکدا کڕینی غاز لای غازفرۆشان، نزیکەی نیوەی ئەو نرخەی تێدەچێت.

ساڵانە لە وەرزی زستاندا، خواست لەسەر غازی ماڵان زیاددەکات و ئەمەش بە یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی دادەنرێت؛ بەڵام ئەو غازفرۆشە باسلەوەدەکات، هۆکارێکی تری کەمبوونەوەی غاز ئەوەیە، حکومەتی هەرێم بڕێکی زۆری لێدەفرۆشێت بە وڵاتانی تر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share