وەفدی دانوستانکاری ئۆکرانیا و ئەمریکا لە سعودیە کۆدەبنەوە

بڕیارە رۆژی سێشەممە وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا و ئۆکرانیا لە سعودیە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و روسیا کۆببنەوە.

ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەیەکەم خولەکی هەڵگیرسانی جەنگەوە ئێمە بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێین، بۆ کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری ئۆکرانیا و ئەمریکا پێشنیاری واقعی دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ.

وتیشی، بڕیارمانداوە هەر کارێک بکەین بۆ کۆتاییهێنان بێت بەم جەنگە و بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام.

ئاشکراشیکرد، وەفدەکەی وڵاتەکەی پێکدێن لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی و یەکێک لە راوێژکارەکانی.

دانوستانەکانی ئۆکرانیا و ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە ریازی پایتەختی سعودیە دەستپێدەکەن و پێشوەختەش ئۆکرانیا رای بەریتانیای لەبارەیەوە وەرگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share