قوباد تاڵەبانی: بۆ بەندە هەموو رۆژێك 8ی مارسە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “بۆ بەندە هەموو رۆژێك 8ی مارسە و پێویستە بە بەردەوامی و لە هەموو رۆژەكانی ساڵدا هەوڵبدەین پێگەی ژنان لە كۆمەڵگادا بەهێزتربكەین و لە ئاست پێشێلكردنی مافەكانیان بێدەنگ نەبین و رێگری بكەین لە هەرجۆرە توندوتیژییەك كە بەرامبەریان دەكرێت”.

راشیگەیاند، لە 8ی مارسی ئەمساڵدا سەردانی دایكی هەڤاڵ ئاشتی عەبدوڵام كرد كە نەشتەرگەرییەكی قورسی بۆ كراوە و هیوای سەلامەتی و تەندروستیم بۆ خواست و هەروەها سوپاسی هەڤاڵ ئاشتیم كرد كە بە درێژایی ساڵانی رابردوو بەرپرسی كاروباری ژنان بووە لە ئۆفیسەكەی بەندە و رۆڵێكی گرنگی بینیوە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و كاركردن لەگەڵ دامودەزگاكانی حكومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان.

دەشڵێت ، “بە هەوڵ و ماندووبوونی هەڤاڵ ئاشتی و تیمەكەمان و هەموو چالاكوانانی بواری مافەكانی ژنان، خۆشبەختانە ئێستا دادگاكان و ئاسایش و پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكان زۆر بە باشی ئەركەكانی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێبەجێدەكەن و لە ئێستاش بە دواوە زۆر بە جددیتر چاودێر و هاوكات هاوكار دەبین لەگەڵ دامودەزگاكان تا ئامانجی كۆمەڵگایەكی بە دوور لە توندوتیژی بەدیدەهێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share