قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەم ئاشکراکرا

لە مانگی کانوونی دووەمدا عێراق بە بەهای زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و لە ریزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا خۆی دەبینێتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، سەرجەمی قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمدا بریتیبووە لە 442 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەیان بەوەشدا، لەوردەکاری هەناردەکردنەکەدا عێراق لەمانگی کانوونی دووەمدا پێنج ملیۆن و 620 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، کە بەهای سەرجەمیان دەکاتە 442 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەپێی ئامارەکان، عێراق لە ریزبەندی دووەمی ولاتانی عەرەبیدایە تایبەت بە زۆرترین هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا، سعودییەش لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەدا دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق: هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی پرسی فەلەستینەوە دووبارەدەكەینەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و دەڵێت، هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی…
زیاتر ببینە

ئەپیكور: وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ نیاز پاكییەكی بۆ رێككەوتن نییە

كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) لەبارەی رێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان لە…
Total
0
Share