مەرجی ناردنی بڕە پارەیەك بۆ هەرێم ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان نەوتەكەی لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت و داهاتی ناوخۆ رادەستبكات ئەوكات بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی بۆ رەوانەدەكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان كاتێك بۆ هەرێم دەنێردرێت كە هەرێم نەوتەكەی لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆ هەناردەبكرێت و داهاتی نانەوتیی هەرێم بگەڕێندرێتەوە بۆ بەغداد ئەو كات بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی بۆ دەنێردرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە جێبەجێكردنی ئەو دوو داواكارییە، هەرێم مافی خۆیەتی داوای پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی بكات و لە هەمانكاتدا بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بۆ دەنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share