کارەبای سلێمانی: پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری چووە بواری جێبەجێکردنەوە

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری جێبەجێکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ناسراو بە پڕۆژەی (رووناکی) لە شاری سلێمانی چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و نزیکەی نۆ هەزار هاوبەشی کارەبای بەردەوامی بۆ دابینکرا.

ئاماژەی بەوەشدا، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە هەردوو وێستگەی ناوەندیی شار و مەڵکەندی قۆناغی  یەکەمی پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم قۆناغەدا نزیکەی نۆ هەزار هاوبەشی بازرگانی و ماڵان لەسەر هەشت فیدەر کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکرا کە دەکەونە گەڕەکەکانی: (سەرکارێز، توی مەلیک، سابونکەران، مەڵکەندی، ئیبراهیم پاشا، دارۆغا، حاجی حان، شەقامی ئۆرزدی و ئەسحابەسی و شەقامی کاوە) و لە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناغەکانی دیکەی پڕۆژەکە لە گەڕەکەکانی دیکەش جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: دەمانزانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانزانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات. شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان: ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری رایدەگەیەنێت، ” ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”. لە نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری…
Total
0
Share