یەکەم سەردانی رەسمی ترەمپ بۆ دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراکرا

یەکەمین سەردانی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەرەوەی وڵات بۆ سعودییە دەبێت.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی یەکەم سەردانی رەسمی وەک سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارە سەردانی وڵاتی سعودییە بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەدا کۆببێتەوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە درێژەی سەردانەکەیدا بڕیارە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە کۆببێتەوە و پێشبینیش دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە بکرێت و ژمارەیەک رێکەوتنی بازرگانیی و ئابوری لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامبدرێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، سەردانەکەی ترەمپ بۆ سعودییە دەبێتە یەکەمین سەردانی رەسمی ناوبراو وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share