بارانی بەخووڕ و تەرزە دەبارێت و لە چەند ناوچەیەك ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، سبەی هەینی لە كاتەكانی بەیانییەوە قۆناغی بەهێزی ناجێگیریی كەش كە سەرچاوەكەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوورە لەناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەكات و بۆ كاتەكانی ئێوارە دەگاتە زۆربەی ناوچەكانی عێراق و سنووری ئیدارەی گەرمیان.

دەشڵێت، “دواتر لە شەودا كاریگەریيەكانی بەهێز دەبێت بۆ بارانی بەخووڕ و تەرزە و چالاكبوونی هەورەبروسكەی توند و چالاكبوونی بای باشووری رۆژهەڵات بەخێرایی 15-40 كیلۆمەتر لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق و ئیدارەی گەرمیان وە ئەگەری لافاو لە رۆژهەڵات و ناوەڕاستی عێراق و باشوور و ناوەڕاستی گەرمیان دەبێت”.

باسی لەوەش كردووە، هەر لە كاتەكانی شەودا كاریگەریی ئەو شەپۆلە بەرێژەیەكی مامناوەند سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك دەگرێتەوە و بەرێژەیەكی لاوازیش سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای دهۆك دەگرێتەوە و تاوەكو نیوەرۆی رۆژی شەممە لوتكەی بەهێزی حاڵەتەكە دەبێت و دواتر لاواز دەبێت، بەڵام بۆ رۆژانی شەمە و یەكشەمە و دووشەمە بەشێوەی دروستبوونی تاوە بارانی جیاجیا و هەورەبروسكەی ناوخۆی ناجێگیریی كەش بەلاوازی بەردەوامیدەبێت لەكات و شوێنی جیاوازدا بەتایبەت لەناوچەكانی باشووری هەرێم و دواتر كۆتایی بەو شەپۆلە دێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێشبینیدەكرێت لەو ناوچانەی لوتكەی بەهێزی كاریگەری ئەم شەپۆلەی لەسەرە زیاتر لە 100 ملم باران ببارێت بەهۆی دروستبوونی هەوری بەرزی سوپەرسێل و بارینی تەرزە بە قەبارەی گەورە و دروستبوونی لافاوی خێرا و تەوژمە بای بەهێز لە بە تایبەت لە ناوچەكانی عێراق، ئەم ئەگەرانەش بە تایبەت لە سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەممە لەو ماوەيەدا بەهێز دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڵێنی دابینکردنی نەختینەی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی. سەبارەت…
Total
0
Share