سبەی هەینی، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانییەوە دوایین پەیامی بۆ هەموو دەنگدەران دەبێت.
سبەی هەینی، 7ـی 11ـی 2025، لیستی ٢٢٢ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوایین و گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی خۆی لە شاری سلێمانی، ئەنجامدەدات.
لەو کۆبوونەوە جەماوەرییەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوایین وتاری خۆی پێش دەنگدان، ئاراستەی سەرجەم دەنگدەران و کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
کەرنەڤاڵەکە، کاتژمێر 04:00ـی ئێوارە، لە یاریگای یانەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.