ژاپۆن پڕۆژەیەكی گرنگ لە سلێمانی ئەنجامدەدات و پارەی بۆ تەرخانكرا

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەسەر پێشنیاز و داواكاریی ئێمە بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی لە لایەن باڵیۆزخانەی ژاپۆنەوە خەرجدەكرێت.

دەشڵێت، “دوای هەوڵەكانمان لە ماوەكانی رابردوو بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی و كەموكوڕيی بەشێك لە دامەزراوەكانی سلێمانی لە رێگای رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوەندە جیهانییەكان، بەڵێنمان لە باڵيۆزی ژاپۆن وەرگرت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەك بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی مۆزەخانەی سلێمانی بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار دینار”.

باسی لەوەش كردووە، بۆ هەمان مەبەست سەردانی باڵیۆزخانەی ژاپۆنمان كرد لە بەغداد و لەگەڵ كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ژاپۆن كۆبووینەوە و گفتوگۆی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیەمانكرد و دوای واژووكردنی لێكتێگەشتنێك لە نێوان باڵیۆزخانە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڕیاروایە پڕۆژەكــە لەم مانگەدا بە پاڵپشتیی رێكخراوی JICA لە مۆزەخانەی سلێمانی دەستپێدەكات و ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە پاراستنی موڵكی كەلتووری و دەوڵەمەندكردنی مۆزەخانەی سلێمانی لەكەلوپەلی مێژوویی و بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتیاری لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە لەمەودوا گرنگيی زیاتر بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بوارەكانی پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ یەكشەمە لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆكی فەرمانگەكانی بەشدار لە پڕۆسەی وەبەرهێنان لە پارێزگای…
Total
0
Share