یەکێتیی ئەوروپا پڕۆژەیەک بە بەهای 800 ملیار دۆلاری جێبەجێدەکات

یەکێتیی ئەوروپا پڕۆژەیەکی بە بەهای 800 ملیار دۆلار پێشکەشی ئەندامانی دەکات بە مەبەستی بەهێزکردنەوەی سیستەمی بەرگریی ئەوروپا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی بە بەهای 800 ملیار دۆلار کرد، تایبەت بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی وڵاتانی ئەوروپا بە گشتیی و ئەندامانی یەکێتییەکە بە تایبەتی، ئەندامانی یەکێتییەکە پێشنیارەکەی ناوبراویان قبوڵکرد.

هاوکات، پڕۆژەکە لەژێر ناونیشانی “بەهێزکردنەوەی ئەوروپا” راگەیەندرا و لە وردەکارییەکەیدا داواکراوە کە بە بەهای 800 ملیار دۆلار هەماهەنگی سەربازیی و بەهێزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەنێوان وڵاتانی ئەوروپادا ئەنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ڤۆن دێرلاین پەیوەندیی بە سەرۆکی وڵاتانی ئەندامەوە کردبوو تا رەزامەندبن لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، هەربۆیە لەلایەن 27 وڵاتەوە پێشنیارەکەی قبوڵکرا و بڕیارە لە ماوەکانی داهاتوودا هەنگاوەکانی جێبەجێبکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە بەهێزکردنەوەی سیستەمی بەرگری و کەرتی سەربازیی لە ئەوروپادا، تاوەکو لە هەڕەشەو مەترسییەکانی جەنگ پارێزراوبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share