لە پارێزگایەک 106 ملیۆن دیناری مووچە دزرا

لە پارێزگای میسان، بڕی 106 ملیۆن دیناری مووچەخۆرانی پارێزگاکە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دزرا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە یەکێک لەو نووسینگانەی بۆ وەرگرتنی مووچە کراونەتەوە لە پارێزگای میسان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە قاسەیەک بە بڕی 106 ملیۆن دینارەوە دزراوە.

ئاشکراشیانکرد، قاسەکە بە شکێنراوی و بە بەتاڵی لە دووری 25 کیلۆمەتر لە نووسینگەکە دۆزراوەتەوە و ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە هەڵاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share