سەرۆکى ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە، ئەوەی دەیەوێت ببێتە خاوەن پاسپۆرتی وڵاتەکەى پێویستە 500 دەفتەر بدات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە ئامادەبوونی ئیڵۆن مەسك، دەوڵەمەندترین كەسایەتیی جیهان و خاوەنى كۆمپانیاكانی تێسلا و ئێكس و لە یەكەمین وتاریدا پاش دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی وتی، “گەشەسەندنێكی باشمان بەخۆمانەوە بینیوە و هاوشێوەیە پڕۆگرامی گریین كارد، ئێمە گۆڵد كارد-مان هێناوەتە كایەوە و پەرەمان پێیداوە و هەنگاوێكی لە پێشینەیە بۆ ئەوەی كۆمەڵێك كەسی بونیادنەر ببنە خاوەن ناسنامەی ئەمریكی”.
لە 25 مانگی رابردوو بە بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ جێگرەوەی ڤیزای پڕۆگرامی ئی.بی-5، خرایە بواری جێبەجێكردنەوە كە تێیدا ئەم ڤیزایە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكاوە و لە ساڵی 1990دا تێپەڕێندرا و لە رێگای ئەم ڤیزایەوە مافی هاوڵاتی بوون دەدرایە ئەو كەسەی كە ناسنامەی ئەمریكی نییە بە مەرجی ئەوەی بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار كار بازرگانی بكات و ببێتە هۆی رەخساندنی 10 هەلی كار.
هەروەها، ئەم پڕۆژەیەی ترەمپ بەشێوەیەكی گشتی پرسیاری زۆر دەهێنێتە پێشەوە بەهۆی ئەو بڕە پارە زۆرەی كە لە بەرانبەر بەدەستهێنانی رەگەزنامەى ئەمریكیدا داندراوە و بەشێوەیەكی گشتیش ئەم پڕۆژە یاسایە پێویستی بە تێپەڕاندن لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هەیە و هەروەك پڕۆژەیەكی دیكەش، پێویستی بە گۆڕانكاریی و تێپەڕاندن هەیە.