بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی درەنگانی ئەمشەو لە هەندێک ناوچە باراندەبارێت، بەڵام لە هەندێک ناوچەی دیکە ئەگەری بارانبارین کەمە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانى باشورى هەرێم و ئیدارەى گەرمیان و هەڵەبجە و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و ناوچەکانى رۆژهەڵاتى شارەکە و دەستپێکردنى بارینى نمە باران لەو ناوچانە بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەودا.
ئاشکراشیکرد، پلەی گەرمی دادەبەزێت، بەڵام لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى پێشبینى باران بارین زۆر لاوازە.
باسیلەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.