عیزەت سابیر: هەرێمی کوردستان خاوەنی یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتییە و هیوادارم لە خزمەتی هاوڵاتیاندا کاری تێدابکرێت

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان خاوەنی یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتییە و باشترین جۆری گازی هەیە”.

عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی گازی ئێران و ئەگەر پێویستی کرد لە وڵاتی قەتەرەوە گازی سروشتی هاوردە دەکەین، چونکە نزیکترین شوێنە لە عێراقەوە.

وتیشی، “هەرێمی کوردستان یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتی هەیە و خاوەنی باشترین جۆرەکانی گازە، بۆیە هیوادارم لە خزمەتی هاوڵاتییاندا کاری تێدابکرێت، بۆ نموونە: کێڵگەی چەمچەماڵ گەورەترین و خاوێنترین کێڵگەی گازی سروشتییە لە عێراقدا، بەجۆرێک کە %97ـی گازەکەی خاوێنە و راستەوخۆ سوودی لێدەبینرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، %45ـی کارەبای عێراق لەرێگای گازەوە بەرهەمدەهێندرێت و وڵاتەکە دەتوانێت تاوەکو 100 ساڵی دیکە سوود لە گاز وەربگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کێشەی کارەبا لە عێراقدا و دابیننەکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، پێویستی بە دووبارە رێکخستنەوە هەیە، چارەسەرکردنیشی پەیوەندیی بە حکومەت و هاوڵاتیانەوە هەیە و دەبێت خواست و بەکار‌هێنانی باشتر بکەن نەک بەرهەمهێنانی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی داوادەكات قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل رابگیرێت

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بانكی ناوه‌ندیی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی دۆلار له‌ دەروازەی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ و داوای لە حكومەتی…
زیاتر ببینە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هاتووە، هەڵبژاردنی…
Total
0
Share