باڵەخانە حکومییەکانی عێراق پشت بە وزەی خاوێن دەبەستن

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، لە ماوەکانی داهاتوودا وزەی خاوێن دەگاتە باڵەخانە حکومییەکانی عێراق و پڕۆژەکە قۆناغی پێداچوونەوەی تەواوکراوە.

رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریداوە پڕۆژەی وزەی خاوێن لە باڵەخانە حکومییەکانی عێراقدا جێبەجێبکات، لەنێویشیاندا باڵەخانەی حکومەت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ماوەکانی داهاتوودا بە بڕیاری سەرۆک وەزیران پڕۆژەی “کۆشکی حکومەت” جێبەجێدەکرێت، کە تیایدا پلان دادەنرێت تا باڵەخانە حکومییەکان پشت بە وزەی خاوێن ببەستن، لە هەنگاوی یەکەمیشدا پڕۆژەکە لە کۆشکی حکومەتەوە دەستپێدەکات و دواتر، بە چەند قۆناغێک 164 باڵەخانەی حکومی دەگرێتەوە.

دەشڵێت، لە ئێستادا قۆناغی پێداچوونەوە بە دیزاینی پڕۆژەکە جێبەجێکراوە و پێشبینیش دەکرێت، لە هەنگاوی دواتردا باڵەخانەی وەزارەتەکانیش بگرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ناوەڕۆکی بڕیارەکە دەگەرێتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی نێوان محەمەد شیاع سودانی و تیمی نیشتمانیی بۆ پڕۆژەکانی تایبەت بە وزە، کە تیایدا لەسەر چەند هەنگاوێکی  بواری وزەی خاوێن و پشتبەستنی لە داهاتوودا ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی ئێرانی: ئەمریكا بەنیازی پیلانگێڕییەكی نوێیە لە عێراق

ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكردووە، ئەمریكا لەڕێی داخستنی باڵیۆزخانەكەیەوە لە بەغداد “پیلانگێڕی”یەكی نوێی بەدەستەوەیە. عەلی ڕەزا، ئەندامی…
Total
0
Share