لە رووداوێکی هاتوچۆدا دایکێک و دوو منداڵ بوونە قوربانی

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، “لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە دایکێک و دوو منداڵیدا”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمشەو لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا بارهەڵگر لە دایکێک و دوو منداڵیداو برینداریکردن”.

باسی لەوەشکرد، “بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گوازرانەوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە یەکێک لە منداڵەکان کە تەمەنی چوار ساڵە گیانیلەدەستدا”.

هاتوچۆی گەرمیان، دەڵێت، “هەردوو بریندارەکەی دیکە لەژێر چاودێریی پزیشکدان، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share