ترەمپ نرخى دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەرزدەکاتەوە

سەرۆکى ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سێ دراوى ئەلیکترۆنى دەخاتە ژێر لێکۆڵینەوە بۆ دانانیان لە “یەدەگى ستراتیجى”ى نوێى ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەمەش بووە هۆى بەرزبوونەوەى نرخیان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە نامەیەکدا کە لە پێگەکەى خۆى لە “تروس سوشل” بڵاویکردەوە، تیمێکى کار پێکهێنراوە، پاش وەرگرتنى پۆستەکەى، کار لەسەر دروستکردنى ئەو یەدەگە دەکات، کە سێ دراوى ئەلیکترۆنى لەخۆدەگرێت، ئەوانیش “ئێکس ئاڕ پى-XRP، سولانا-Solana و کاردانۆ-Cardano”ن.

بەهۆیەوە بەهاى ئەو سێ دراوە بەرزبوونەوە، بەجۆرێک نرخى مامەڵەى “ئێکس ئاڕ پى” بە نزیکەى 34%، سولانا بە نزیکەى 22% و کاردانۆ بە رێژەى زیاتر لە 63% بەرزبوونەوە.

جارێکى دیکە ترەمپ نامەیەکى نوێى بڵاوکردەوە و ئاماژەیدا، دراوى ئەلیکترۆنیى دیکە بەبەهان، لەوانەش “بیتکۆین” و “ئەیسر” و لە “بنەڕەتى یەدەگى ستراتیجى”دا دەبن، ئەمەش بووە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى ئەو دراوانەش بە زیاتر لە 10% بۆ یەکەمیان و 12%ى دووەمیان.

نامەکانى سەرۆکى ئەمریکا خواستى لەسەر ئەو دراوانە لەسەر ئاستێکى فراوان زیادکرد، پاش ئەوەى لە رۆژانى رابردوودا زیانى گەورەیان بەرکەوت، لەدواى وازهێنانى زۆرێک لە وەبەرهێنەران لەو دراوە بەها ناجێگیرانە.

پاڵپشتیی بەردەوامى ترەمپ بۆ کەرتى دراوى ئەلیکترۆنى لەمیانەى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردندا بووەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دراوەکان، بەڵام سیاسەتەکانى و لەنێویشیاندا زیادکردنى رەسمى گومرگى، نیگەرانیى جیهانی دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share