کارەباى سلێمانى نرخى کارەباى مۆلیدەى بۆ مانگى رابردوو ئاشکراکرد و بەرنامەى کارکردنیشیان بۆ ئەم مانگە رووندەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەباى سلێمانى رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و، به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدەى بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە (44) دینار دیاریکرد.
روونیشیدەکاتەوە، بەوپێیەش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو سلێمانی له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دیناره. بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (310 بۆ 340) کاتژمێر کاریان کردووە.
سەبارەت بە خشتەى كارپێكردنی مۆلیده بۆ مانگى ئازار (3) ئاماژەى بەوەدا، رۆژانە لە کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ تا 1ی شەو کاردەکەن. دواتر دەکوژێنەوە تا 3:30 خولەکى بەیانى.
جارێکى دیکە لە کاتژمێر 3:30 خولەکى بەیانى کاردەکەن تا کاتژمێر 8ى بەیانى.
کارەباى سلێمانى دەشڵێت، رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و پشووه فه‌رمییه‌كان کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی تا 6ی بەیانی کاردەکەن.