پزیشکێکی پسپۆڕ پێداچوونەوەی بە شێواز و کاتەکانی خواردنی دەرمان بۆ ئەو کەسانە کردووە، کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوودەبن، بۆئەوەی دووربن لە ماندوێتی.
ئەحمەد شەبانە، راوێژکاری دڵ و خوێنبەرەکان لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، پێویستە نەخۆشانی شەکرە و بەرزیی پەستانی خوێن، لە مانگی رەمەزاندا کاتی وەرگرتنی دەرمانەکانیان رێکبخەن، چونکە دەرمانەکان یارمەتییان دەدەن، بەشێوەیەکی تەندروست لە رۆژووەکەیان بەردەوام بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت هەندێکیان لەو نەخۆشانە، خۆیان لە رۆژووگرتن بەدووربگرن؛ چونکە هەندێکجار وەرگرتنی چارەسەر و دەرمانەکان کاریگەریی ئەوتۆیان لەسەر دروستناکات، بەتایبەتی ئەوانەی پێویستیان بە خواردنی ژەمە دەرمانەکانە لە رۆژدا.
دەشڵێت، زۆرێک لە توشبووانی شەکرە هەن کە ژەمی ئەنسۆلین دەخۆن و زۆرینەشیان یەکەم ژەمی خۆیان لە کاتی نانی بەیانییەوە بەکاردەهێنن، بۆیە ئەوانە پێویستە خۆیان لە رۆژووگرتن بەدووربگرن لەبەر تەندروستییان.
ئەحمەد شەبانە روونیشیکردەوە، هەندێک لەو نەخۆشانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، پێویستە دەرمانەکانیان کاتی نیوەڕۆ وەربگرن بۆ پاراستنی لەش لە بەرزیی پەستانی خوێن.