پەرلەمانتارێك: بەغداد مووچە دەنێرێت و هیچ گرفتێكی نابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ مەترسییك لەسەر ناردنی مووچەی مانگی دوو نییە و دوای وردبینیكردن لە لیستەكان مووچە دەنێردرێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆری میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە هەرێم و بەغداد یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق جێبەجێبكەن و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مانگی دوو دروستنابێت و دوای وردبینیكردن لە لیستەكان مووچە دەنێردرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “بەپێی یاسای بودجە كە پەسەندكراوە بۆ ئەمساڵ ناردنی مووچە گرفتی نابێت و دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share