16 پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ چارەسەرکردنی چڕی دانیشتوان جێبەجێدەکرێت

وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند، 16 پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ چارەسەرکردنی چڕی دانیشتوان جێبەجێدەکرێت، لەو ژمارەیەش پێنجیان دەستی بەکارکردن کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، ئیستەبرق سەباح، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی و چڕی دانیشتوان، 16 پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروستدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو 16 پڕۆژەیە، پێنج پڕۆژەیان کارکردن تیایاندا دەستیپێکردووە و دوای تەواوبوونیان، سەرجەمییان بە نرخی گونجاو پێشکەشی هاوڵاتییان دەکرێت، پێشبینیش دەکەن سەرجەمی یەکەکان کە لەماوەی داهاتوودا تەواودەکرێن، نزیکەی سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون پێکبهێنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دروستکردنی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی پلانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدایە، تایبەت بە چارەسەرکردنی قەرەباڵغی دانیشتوان و چارەسەرکردنی دۆخەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: ئایات ئەدهەم کاندیدی یەکێتی لە لیستەکەی سودانی دەرچووە

کاندیدێکی یەکێتی لە لیستەکەی سودانی لە بەغداد دەنگی پێویستی بەدەستهێنا و دەرچوو. دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی بەریتانی: تورکیا بەهۆی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە داوای نزیکەی یەک ملیار دۆلار قەرەبوو دەکات

بەپێی راپۆرتی پێگەیەکی بەریتانی، حکومەتی تورکیا سکاڵای لە دادگایەکی ئەمریکا دژی عێراق تۆمارکردووە و داوای قەرەبوو دەکات لە…
Total
0
Share