پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان لە کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، عێراق بووەتە یەکێک لە باشترین وڵاتەکانی جیهان لە کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلاردا.

عەلی عەلاق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “عێراق ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە باشترین وڵاتەکانی جیهان لە کۆنتڕۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار، ئەمەش جێی شانازیکردنە و پێویستە میدیا تیشکی بخاتەسەر”.

وتیشی، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەبارەی دۆلارەوە، رەنگە زیان بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و کەرتی بانکی بگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیشک خستنە سەر ئەم گۆڕانکاری و پێشهاتانە، یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی متمانەی نێودەوڵەتی بە کەرتی بانکیی عێراق، کە ئەمەش بۆ بەردەوامیی پەرەپێدانی سیستمی دارایی لە عێراقدا زۆر گرنگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.…
Total
0
Share