تەرمى سەرجەم ئەو شاخەوانانەى لە شاخێکى بانە کەوتنە ژێر هەرەسى بەفرەوە دۆزرانەوە.
مانگى سوور لە پارێزگاى بانە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تەرمى ئەو چوار شاخەوانەى دوێنێ لەگەڵ ژمارەیەک شاخەوانى دیکەدا لە شاخى کەڵەکەجار کەوتنە ژێر رەنووە بەفرەوە بەیانیى ئەمڕۆ دۆزرانەوە.
دوێنێ هەشت شاخەوان، کە ئەندامی هەردوو گروپی شاخەوانیی پاژین و سوورکێو بوون، لە چیای كەڵەكەجاڕ كەوتنە ژێر هەرەسی بەفر. سەرەتا تەرمی دوو شاخەوانیان دۆزرانەوە و دوو کەسیشیان بە بریندارى دەرهێنرا و رەوانەى نەخۆشخانە کرا.
لە دوێنێ-ەوە هەوڵ و گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئەودواى شاخەوانەکان لەلایەن تیمەکانى فریاگوزارى و هاوڵاتییانى شارەکە درێژەیان هەیە، بەر لەوەى بەیانیی ئەمڕۆ بدۆزرێنەوە.
چیاى كەڵەكەجاڕ 40 كیلۆمەتر لە شارى بانەوە دوورە.