بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن.
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم.
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن تاوەکو داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بەدیبهێنین و بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوایکردووە، “خوای گەورە گەل و وڵاتمان بپارێزێت و رۆژوو و خواپهرستيى هەموولایەک قبووڵ بکات”.