تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی كرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسیدا كرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی لە قەزای كفری بەڕێوەچوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت، بە ئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان و قائیمقامی قەزای كفری و سەرۆكی شارەوانی كفری ، بەچاودێری نوێنەری فەرمانگەی داواكاریی گشتی بەشێوەی تیروپشك 26 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسیدا دابەشكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share