نەبەز ئیسماعیل: رۆژی هەینی لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەكات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئێوارەی رۆژی هەینی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان كۆببێتەوە و ئەگەر مانگ بینرا ئەوە رۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی رۆژی هەینی 29ی شەعبان لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەولێر بە هاوكاریی لیژنە لاوەكییەكان كە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان هەیە چاودێریی بینینی مانگ دەكرێت.

وتیشی، “ئەگەر مانگ بینرا رۆژی شەممە، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە و ئەگەر مانگ نەبینرا رۆژی یەكشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان”.

راشیگەیاند، پشت بە هیچ پێشبینی و زانیارییەكی فەلەكناسی نابەسترێت و تەنها پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەسترێت كە بینینی مانگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان جەژنانە بە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك مەدەن

سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هیچ ناونیشانێك جەژنانە نەدرێتە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك.…
Total
0
Share