جێگرى سەرۆک وەزیران پاڵپشتى بۆ رۆژئاواى کوردستان دووپاتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە هیچ هەوڵێک بۆ یەکڕیزیی کورد درێغی ناکەین.
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەبین و لە هیچ هەوڵێکیش بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد درێخی ناکەین.
ئەو وتانەى قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ لە هەولێر لەمیانەى دیداریدا بوو لەگەڵ شێخ مورشید خەزنەوی و وتى، شێخ مورشید خەزنەوی و باوکی شەهید شێخ مەعشوق خەزنەوی دوو سیما و کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانیی دڵسۆز و خۆشەویستی رۆژئاوای کوردستانن. شێخ مەعشوق لەپێناو نەتەوەکەیدا شەهید بوو و ئێستاش شێخ مورشیدی کوڕی درێژە بە رێبازەکەی دەدات.
جێگرى سەرۆک وەزیران سەبارەت بە میوانەکەى باسى لەوەشکرد، هەوڵەکانی بۆ یەکگرتوویی و یەکڕیزی کورد جێی پێزانینە و پێویستە هەموو لایەک گوێی لێبگرن و پشتیوانی لێبکەن.

