راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێنچ تۆمەتباریان لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لەناو قەزای پێنجوێن لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ئەو پێنج تۆمەتبارە روویدا و لەئەنجامدا، یەکێک لە بازرگانەکان برینداربوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریساڵدا گیراوە و تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن دەركرد

لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن دەركرد. قائیمقامییەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share