لە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانی سنووری گەرمیان سبەینێ پشووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش راوێژ له‌گه‌ڵ جەلال شێخ نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، بەهۆی خراپیی كه‌شوهه‌واو و له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانمان بۆ ئه‌وه‌ی لە مه‌ترسی بەدوور بن بڕیارماندا سبه‌ینێ دووشه‌ممه لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و نا حکومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکەمان پشووی رەسمی بێت.
باس لەوەشدەکات، ئەم پشووە خوێندکارانی دەرەکی تەمهیدی (بەرایی) پۆلی 12ی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ناگرێتەوە و سبەینێ بەپێی خشتەی راگەیەندراو تاقیکردنەوەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.