ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆدا زیاتر لە 100 کەس بوونەتە قوربانی

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکانی بەغداد زیاترن لە 100 کەس.

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەوانەی لە تەقینەوەکەی باب الشرقی بەغداد کوژراون 28 کەسن و 73 برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، “یەکەم تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوچەیەکی قەرەباڵغدا بووە، خۆکوژەکە داوای هاوکاری کردووە تاوەکو خەڵک لێی کۆبووەتەوە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە، بەڵام تەقینەوەی دووەم دوای ئەوەبووە کە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە خۆکوژەکە خۆی تەقاندووەتەوە”.

لەوبارەیەوە بەرپرسانی عێراقی و جیهانی و لەناویشیاندا هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کردەوەکەیان کرد و تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکان ڕانەگەیاندووە.

لە دواین ئاماردا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکان بەرزبووەتەوە بۆ 32 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 110 کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن: بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردندا دوورە لە راستییەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق دەنگۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەکاتەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
زیاتر ببینە

ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، سیروان سیرینی، سكرتێری…
Total
0
Share