نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست پەیامێك ئاراستەی مامۆستایانی گرێبەست دەكات و دەڵێت، “پەلە بەكەن لە نوێكردنەوە و دەرهێَنانی كارتی نیشتمانی”.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ هەموو مامۆستایانی گرێبەست ئەوانەی كارتی نیشتمانیان نییە یاخود نوێیان نەكردووتەوە پەلەبكەن لە دەرهێنان و نوێكردنەوەی بۆ ئەوەی هیچ كێشەیەكتان لەكاتی مامەڵەكانیان بۆ دروستنەبێت.
وتیشی، “بۆ مامۆستایانی گرێبەست یەكێك لە بڕگەكان داوای ژمارەی سەر كارتی نیشتمانییان لێدەكرێت بۆیە باشترە ئەو كارتی نیشتمانییە نوێ بكەنەوە”.