بەهۆی سەرماوە سبەینێ لەم شوێنانە کرایە پشوو

بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا سبەینێ لە تەوێڵە و بیارە بکاتە پشووی رەسمی.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای هەڵەبجەدا هاتووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی رووی لە ناوچەی هەورامان کردووە، بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە پشووی ڕەسمی دەبێت لە سنووری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و گوندەکانی.

جەختیشیکردەوە، پشووەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی بەرایی قۆناغی 12 یان هەیە و لە دەرەوەی ناحیەکە ئەنجامیدەدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی نێوان کۆیە-تەقتەق، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share