پارێزگاری سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “نهێنیی سەرەكیی مانەوە و بەردەوامبوون و گەشەكردنمان؛ رەسەنایەتییەكەمانە، بنەڕەتی ڕەسەنایەتییەكەشمان؛ زمان و كەلتوورەكەمانە.

دەشڵێت، “لە دوای لۆزانەوە كە نیشتمانی كوردستانیان پارەپارەكرد، ئیتر تەنها كوردستان؛ كوردستان نییە، هەر كوردێك لە هەر پنتێكی ئەم دونیایەدا بێت؛ كوردستانە”.

باسی لەوەش كردووە، زمانی دایكمان، بوون و ناسنامە و نیشتمانە گەردوونگەراكەمانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share