لێپرسراوی وێستگه‌كانی كێش له سلێمانی رایدەگەیەنێت، سزا بۆ ئەو بارهەڵگرانە دانراوە کە باری زیادەیان پێیە و لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.
فه‌ره‌یدون عومه‌ر محه‌مه‌د، لێپرسراوی وێستگه‌كانی كێش له سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر یه‌ك تۆن باری زیاده‌ی پێبێت، 50 هه‌زاردینار سزادەدرێت و بۆ دوو تۆن باری زیاده‌ش، 200 هه‌زار دیناری وه‌ك سزای سه‌رپێچییه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.
وتیشی، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر زیاتر لە دوو تۆن باری زیاده‌ی باركردبێت، ئه‌وا باره‌كه‌ی پێداده‌گیرێت و له چوار تۆنه‌وه سزاكه‌ی ده‌بێته 600 هه‌زار دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگریش له وێستگه‌كانی كێش هه‌ڵبێت، بە بڕی 250 هه‌زار بۆ 400 هه‌زار دینار سزاده‌درێت.