هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی ساردبوونی کەشوهەوا لەم رۆژانەی دوایدا، لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری هەولێر بەفر باریوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی کە رێگاکان بەهۆی بەفرەوە گیراون یان ئەگەری هەیە لە شەودا بەهۆی ساردیی کەشوهەوا رێگاکان بیبەستێت، بۆ ئەوەی بەهۆی گیرانی رێگا ئۆتۆمبێلەکانیان گیرنەخوات یان بەهۆی خلیسکان تووشی رووداوی هاتوچۆ نەبن”.
باس لەوەشدەکات، “داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ ئەوەی لە رووداوی هاتوچۆ دووربن، لەکاتی بەفربارین پابەندی رێنمایی لێخوڕین بن”.