لە هەولێر پرسە بۆ سەرۆکی هەواڵگریی پێشووی حزبی بـ.ـەعس دادەنرێت

سەرۆکی دەزگای هـ.ـەواڵگریی حزبی بـ.ـەعسی ڕووخاو و کەسی نزیکی سـ.ـەدام حـ.ـوسێن لە هەولێر مـ.ـرد و لە هەمان شاریش پرسەی سێ رۆژیی بۆ دادەنرێت.

تاهیر جەلیل حـ.ـەبووش، کۆتا سەرۆکی دەزگای هـ.ـەواڵگریی حزبی بـ.ـەعسی ڕووخاو بە جەڵتەی دڵ مـ.ـرد.

هەواڵەکە لەلایەن سالم جومەیلی، ئەفسەری پێشووی هـ.ـەواڵگریی عێراق بڵاوکراوەتەوە و ڕایگەیاندووە، سبەینێ لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پرسەی بۆ دادەنرێت.

تاهیر جەلیل حەبووش، پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی ئەمنی عێراق بوو، پاشان لە ساڵی 1999 تا کاتی ڕووخانی بـ.ـەعس لە 2003، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی عێراق بووە.

ناوبراو کەسێکی نزیکی سـ.ـەدام حـ.ـوسێن بوو ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە پرۆسەی ئـ.ـەنفال و جـ.ـینۆسـ.ـایدی بارزانییەکان و کـ.ـوشـ.ـتنی چەندین چالاکوانی سیاسیی کورد و سەرکوتکردنی ڕاپەڕین.

ئەو تـ.ـاوانبارە تەنانەت پێیوابووە کە ئـ.ـەنفال پڕۆسەیەکی ڕاست بووە دەرهەق بە گەلی کورد و ئامانج لێی سەپاندنی یاسا بووە.

پاش ڕووخانی دەسەڵاتی حزبی بـ.ـەعس لە عێراق، ئەمریکا خەڵاتی یەک ملیۆن دۆلاری دانابوو بۆ هەر کەسێک کە شوێنەکەی ئاشکرابکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
زیاتر ببینە

  سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی: ڕێوڕەسمەكانی نەورۆز سنووردار ناكرێن

 سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە كەركوك هاوشێوەی ساڵانی دیكە بەرێوەدەچن و پابەندی هیچ…
Total
0
Share