لە سلێمانی یەکەمین ناوەندیی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی کرایەوە

بەڕێوەبەریی پەیوەندییەکانی ناوەندیی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی لەبارەی گرنگیی ناوەندەکەوە رایگەیاند، “شاری سلێمانی دەباتە ناو نەخشەی بانکە داراییە نێودەوڵەتییەکان”.

شاد فیکرەت، بەڕێوەبەریی پەیوەندییەکانی ناوەندیی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناوەندەکە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی بوارەکانی ئابوری و دارایی بەشێوازێکی سەردەمییانەو پێشکەوتوو

وتیشی، “ناوەندەکە پێکهاتووە لە ژمارەیەک ناوەند و سەنتەری بازرگانی، وەک: کۆمەڵێک بانکی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیی، هەروەها کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و کۆمپانیای تایبەت بە فرۆشتنی پشک و سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئابوری، سەنتەرێکی راهێنان و سەنتەری زیرەکی دەستکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، ناوەندەکە گرنگیی بۆ شاری سلێمانی هەیە و شارەکە دەباتە ناو نەخشەی جیهانیی ناوەندە داراییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها، بانکی ناوەندی عێراق پلانی هەیە لە داهاتوودا لقێکی رەسمی لە هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو بانکی “رافیدەین و رەشید” لیژنەی تایبەتمەندییان ناردووە بە مەبەستی دیاریکردنی شوێنەکانیان لە ناوەندەکەدا، بەڵام رێکارەکانی تەواوکردنی مامەڵەکانییان لەئێستادا تەواونەبووە و لەسەر رەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ماوەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی “کۆڵ سەنتەر”ێک بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندی و سکاڵای هاوڵاتییان دادەمەزرێنێت

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند کە سەنتەرێکی رایەڵەی پەیوەندیکردن دادەمەزرێنێت، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتییان لە هەموو ئاستێکدا.…
Total
0
Share