وەزارەتی خوێندنی باڵا: لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە شێوەی داخراو ئەنجامدەدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ” لەمەودوا لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێم پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە شێوەی داخراو ئەنجامدەدرێت”.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیى هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە فەرمانێکى وەزاریدا کە بە واژووی د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ژمارە (3994) لە 20ی شوباتی 2025 دەرچووە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ژمارەیەک رێکار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.

باس لەوەشدەکات، ناوەرۆکی فەرمانە وەزارییەکە، ژمارەیەک رێکار لە خۆدەگرێت و لە یەكێک لە خاڵەکان ئاماژە دەدات کە لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە شێوەی داخراو لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، “فەرمانەکە ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان کراوە بەمەبەستى جێبەجێکردنی لە رێکەوتى دەرچونیەوە”.

وەزارەتەکە ئەوەش دەڵێت، بۆ خوێندنەوەى وردەکاریى فەرمانە وەزارییەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆزان مەنسوڕ: هەوڵدەدرێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هەوڵدەدێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە. سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share