پۆستی ئیلیۆن مەسک لە ئیدارەی ترەمپ یەکلاکرایەوە

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ئیلیۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی بەشێک نییە لە تیمی وەزارەتی لێهاتوویی بە شێوەیەکی کردارەکی، بەڵكو تەنها راوێژکاری دۆناڵد ترەمپە.

رۆژی چوارشەممە ئیدارەی کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە ئیلیۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی بەشێک نییە لە تیمی وەزارەتی لێهاتوویی بە شێوەیەکی کردارەکی، بەڵكو تەنها راوێژکاری دۆناڵد ترەمپە.

بڵاوکردنەوەی ئەم روونکردنەوەیە لە کۆشکی سپییەوە لە پاش داوایەکی یاسایی ژمارەیەک لە داواکاری گشتیی سەر بە دیموکراتەکان دێت کە رایانگەیاندبوو “نابێت دەستی بە داتا فیدڕاڵییەکان بگات”.

بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە، دادگا داوای یاسایی ئەو داواکارە گشتییانەی رەتکردەوە.

لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا ئیلیۆن مەسک بووەتە یەکێک لەو رووخسارانەی زۆرترین دەرکەوتنی هەیە.

ناوبراو هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بودجەی کەمنەکاتەوە مایەپووچ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بیر لەوە دەکەمەوە هێرشێکی گەورەتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەجدی بیر لەوەدەکەمەوە کە هێرشێکی گەورەتر و فراوانتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران.…
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی حاجییان وڵاتێکی دراوسێی عێراق هەڵمەتی دەستگیرکردن دەستپێدەکات

وڵاتی ئوردن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە گیانلەدەستانی دەیان حاجیی وڵاتەکەی لە سعودیە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی، موهەنەد…
Total
0
Share